Enter your email Address

+49 152 5931 6512
  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
الخميس, أبريل 15, 2021
[email protected]
Nûçe Ciwan
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ

    لە پێنجوێن لەسەر گۆری شەهیدان نەمام چێنرا

    هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە سلێمانییش بەڕێوەچوو

    هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە سلێمانییش بەڕێوەچوو

    شەڕێکى قورس لە نێوان گەریلاکانى #پەکەکە و #سوپای_تورک لە لە باتیفا روویداو تا ئێستا زیانەکانى ئەو شەڕە نەزنراوە

    لە کامپی باریکە نەورۆز پیرۆز کرا

    لە هەڵبجە چالاکی ئەنجام درا لە بەرامبەر ئەو هەواڵەیی کە دوێنێ شەو سەبارەت بە رێبەر ئۆجەلان بڵاو کرایەوە

    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ

    لە پێنجوێن لەسەر گۆری شەهیدان نەمام چێنرا

    هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە سلێمانییش بەڕێوەچوو

    هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە سلێمانییش بەڕێوەچوو

    شەڕێکى قورس لە نێوان گەریلاکانى #پەکەکە و #سوپای_تورک لە لە باتیفا روویداو تا ئێستا زیانەکانى ئەو شەڕە نەزنراوە

    لە کامپی باریکە نەورۆز پیرۆز کرا

    لە هەڵبجە چالاکی ئەنجام درا لە بەرامبەر ئەو هەواڵەیی کە دوێنێ شەو سەبارەت بە رێبەر ئۆجەلان بڵاو کرایەوە

    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
Nûçe Ciwan
No Result
View All Result
Home بەیاننامە

ئەنجامنامەی سێیەمین كۆنفرانسی ڕێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر

ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ئەنجامنامەی سێێمین کۆنفرانسی خۆیانی بڵاوکردەوە، کارکردن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی و پەرەدان بە ئابووریی هەرەوەزیی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار، لە ئامانجە سەرەکییەکانیان دەبێت.

Nûçe Ciwan Soranî by Nûçe Ciwan Soranî
1 فبراير 2021
in بەیاننامە, تەواوی هەواڵەکان, چالاکی, زانستی ژن, ژن, ژنانی گەنج, گەنج, گەنجانی جيهان, گەنجانی کوردستان, هەڵسەنگاندن, هەواڵ
0
سلێمانی، سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی گەنج ساز دەکرێت
0
SHARES
41
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئەنجامنامەی سێیەمین كۆنفرانسی رێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر

كۆنفرانس بەدروشمی “بەرێكخستن بوونی ژنانی گەنج، كاتی ئازادی بەدەستدەهێنین ” بەبەشداری 100ئەندام وژمارەیەك میوان لە رێكخرا و كەسایەتی و نوێنەری ژنانی گەنجی شەنگال و ژنانی گەنجی كامپی مەخمور، نوێنەری ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی كوردستان، ژنانی گەنجانی بزوتنەوەی گۆڕان ونوێنەری رێكخراوی یەسنا، پەیامی ژنانی گەنجی باكووری كوردستان ژنانی گەنجی ئەوروپا بەرێگەی پەیامی ڤیدۆییەوە بەشداربوون.

لە سەرەتادا سێهەمین كۆنفرانس پێش كەش بەرۆحی پاكی  شەهید ” ڤیان كارۆخ” كراو لە كەسایەتی شەهید ڤیاندا تەواوی ژنانی پێشەنگ و شۆرشگێری ژنانی باشور بەبیرهێنرانەوە و  بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادی دەست بە كۆنفرانسەكە كرا.

لە وتاری كردنەوەی كۆنفرانسدا باس لە گرنگی كۆنفرانسەكەكرا بەتایبەتی لەهەل و مەرجی ئێستادا  چەندەگرنگە گەنجان پێشەنگایەتی بۆ تەواوی كۆمەڵگا بكەن.  بەستنی كۆنفرانس بەمەبەستی پێداچوونەوە بە كار و خەباتی دووساڵی رابردوی رێكخراوەكەمان و بۆ دەستنیشان كردنی  خاڵە بەهێزەكانی ژنانی گەنج و تەواوی كاروچالاكی و رێكخستنەكانمان بۆئەوەی بگەینە كۆمەڵێك بریاری گرنگ تابتوانین باشترین خزمەت بەژنانی  گەنج بكەین و پێشەنگایەتیەكی بەهێز بۆ هەموو كۆمەڵگابكەین. لەكۆنفرانسەكەدا  پانۆرامای كاروچالاكی دووساڵ  لەرێگەی بەڵگەی فیدۆیەوە پێش كەش كرا و لەگەڵ راپۆرتی كاروخەباتی دوو ساڵی رابردوو خوێندرایەوە.  بە شێوازێكی تێرو تەسەل باس لە رەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان و ئێراق كراو بەتایبەتی ئەو سیاسەتە نادیموكرات و گەندەڵ و نادادپەروەرانەی كە بەڕێوەدەچێت دیسان باس لە هێرش و داگیركاریەكانی دەوڵەتی توركیا  لەبواری سەربازیی و سیاسی و ئابوریی و كەلتوریەوە كرا، كە بەدژواری لەسەر باشوری كوردستان بەرێوە دەچێت و تیشك خرایە سەر بەرخودانی بێ وێنەی خەڵكی شەنگال و كەمپی مەخمور و هەموو بەشەكانی كوردستان  لەدژی داگیركاریەكان.

جەخت لەسەر ئەو راستیانە كرایەوە كە ژنانی گەنج قوربانی یەكەمینن لەبەرامبەر داگیركاریە كلتوریەكان و بەشێوەیەك دەیانەوێت گەنجێكی بێ ناوەرۆك بونیات بنێن. بە ئالودەبوون بەئامرازەكانی مۆدێرنیتەوە ژنانی گەنج خراونەتە ناو كەمینی كۆمەڵكوژییەوە.

هەروەها باس لەگرنگی پێشەنگایەتی گەنجان كرا لەتەواوی نارەزایەكانی هەرێمی كوردستان و ئێراق  لەدژی گەندەڵی ونادیموكراتی و هاوكاری كردنی داگیركەران و هەڵوێستی شەرخوازانەی “پەدەكە”. لەگەڵ زۆرترین قوربانی گەنجان بەڵام هەڵوێست و ئاراستەی جەماوەر لە گرێدانی گەندەڵی و هەژاری و داگیركاری بەیەكەوە ئاستی پێش كەوتنی گەل بەگشتی و گەنجان بەتایبەت دەستنیشان دەكات.

 شان بەشانی ئەم راستیانە  بەشێوەیەكی زانستی و بابەتیانە  شیكاریەكی باش لەسەر كێشەكۆمەڵایەتیەكان كراو رادیكاڵانە رەخنە لەسەر سیستەمی دەسەڵاتداركرا و كە بەهەموو شێوەیەك لە رێگەی تەكنیك و راگەیاندنەوە دەیانەوێت ئاراستەی ژنانی گەنج چەواشەبكەن و دەیانەوێت بیكەنە ئامرازێك بۆ كەوتنەخزمەتی قەیرانەكان.

 بۆ رێگەگرتن لەتەواوی كێشە و ئاڵۆزییە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابورییەكان بۆ بونیاتنانی گەنجێكی هۆشیارو پێشەنگ، رێكخراوەكەمان لەماوەی دووساڵی رابردوودا چەندین خولی هۆشیاریی و چالاكی هەمەرەنگی بەرێوەبردووە لە چالاكی فكری و پیشەی و دیسان زۆرترین چالاكی بەمەبەستی هۆشیاری و خۆپاراستنی ژنان لەبەرامبەر هەمووجۆرە توندوتیژییەكی دژبەژنان وە چالاكی بەمەبەستی هۆشیاری زهنیەتی  دیموكراتی و هۆشیاری نەتەوەی ئەنجامدراوە.

ئاشكرایە كە رێبەر ئاپۆ وەك تاكە رێبەر و  بیرمەند زۆرترین تێزی فكری پێشكەش بە ژنان بەگشتی و ژنانی گەنج بەتایبەت كردووە بۆخاوەن دەركەوتن لە فكری راستەقینەی ئازادیی تەواو ژنانی گەنج وەك ئەركێكی ئەخلاقی و مرۆی و ویژدانی  ناوەندی تەواوی چالاكیەكانمان ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ بووە و لەو چوارچێوەیەدا چەندین چالاكی هەمەمەرەنگ وتایبەتیشمان سازكردووە.

سەرەرای زۆرترین هەوڵ دان بۆ یەكریزی و لەیەكترنزیك كردنەوەی ژنانی گەنج، بەڵام وەك پێویست ئەنجامی باشمان وەرنەگرتووە لەكۆنفرانسەكەدا بەشێوەیەكی رادیكاڵ رەخنەمان لە بەهێزنەبوونی رێكخستنەكانمان گرت و تەواوی ئەندامانی بەرێوبەر بەرەخنەدان لە كار و چالاكی رابردوو هەڵوێستی خۆیان پیشاندا و بریاری هەوڵدانی زیاتر و بەرزكردنەوەی ئاستی تێكۆشان درا. پاشان بەرنامە و پەیرەوی ناوخۆی رێكخراو نوێكرایەوە و بەگۆڕانكاری لە چەند خاڵی سەرەكییدا بەزۆرینەی دەنگ پەسەندكرا.

 لەكۆنفرانسدا توانیمان بگەینە ئەم پرۆژە بریارانە.

1-لەپێناوی ئازادیی رێبەر ئاپۆدا تەواوی تواناكاریكانمان دەخەینە گەڕ و زۆرترین چالاكی هەمەرەنگ ئەنجام دەدەین.

2-كردنەوەی زۆرترین خولی هۆشیاری فكری و پێگەیاندنی ژنانی گەنج لەبواری پێشەنگایەتیدا.

3-لە دژی داگیركاری سەربازی و سیاسی و ئابوری و كەلتوری لەسەر كۆمەڵگاكەمان بێ وچان لە چالاكی و تێكۆشاندا دەبین.

4-بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان زۆرترین چالاكی لەهەموو گۆرەپانەكانی ژیاندا ئەنجامدەدەین.

5-راگەیاندنی كەمپینێك بەمەبەستی هەمواركردنەوەی تەواوی ئەو یاسایانەی لەدژی ماف و ئازادیەكانی ژنانن و كاركردن و فشاردروستكردن بۆ پراكتیزەكردنی ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی ژنان بەگشتی و ژنانی گەنج بەتایبەت دارێژراون .

6-سازكردنی ئابووری هەرەوەزی لەهەموو شار و شارۆچكەكاندا بەمەبەستی دروستكردنی هەلی كاربۆ ژنانی گەنج، لەسەرەتادا لە سلێمانی و دەڤەری راپەرین دەست پێدەكەین.

7-ئەنجامدانی چالاكی  هونەری و ژینگە پارێزی.

8-بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی تواناكاری  گەنجان بەردەوامكردنی چالاكی پێشبركێی وێژەی و كەلتوری  شەهید شنیار.

لەكۆنفرانسەكەدا حەوت ژنی گەنج بەشێوەیەكی دیموكراتیانە و بەزۆرینەی دەنگ هەڵبژێردران بۆ دەستەی بەرێوبەری رێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر، ئەم دەستەیە بەرۆحێكی گەنجانە و لەسەر رێبازی  شەهیدانی ژنانی شۆڕشگێر پەیمانیان بە هەموو ئامادەبوانی كۆنفرانسدا كە وەك بەهێزترین پێشەنگ تەواوی بریارەو هەڵوێستەكانی كۆنفرانس بخەنە واری كرداریەوە بەشێوەیەكی سەركەوتوانە جێبەجێ بكەن. لەدوابرگەی كۆنفرانسەكەدا ووتاری كۆتای كۆنفرانس پێش كەش كراو لەكۆتایدا لەلایەن گروپی هونەری ژنانی شەهید ڤەژین  ئاهەنگێك پێش كەش كراو بەجۆش و خرۆش و بریاردانێكی زۆرەوە و بەسەركەوتووی كۆتای بەكۆنفرانس هێنرا.

رێكخراوی ژنانی گەنجی تێكۆشەر

30-1-2021

Previous Post

دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

Next Post

كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ بیرمه‌ندی ئازادی (عه‌بدولا ئۆجالان) بنێره‌ و ببه‌ به‌ هه‌نگاوێكی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان

Next Post
كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ بیرمه‌ندی ئازادی (عه‌بدولا ئۆجالان) بنێره‌ و ببه‌ به‌ هه‌نگاوێكی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان

كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ بیرمه‌ندی ئازادی (عه‌بدولا ئۆجالان) بنێره‌ و ببه‌ به‌ هه‌نگاوێكی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان

قم بتنزيل تطبيقنا

احصل عليه من Google Play

مانشێت

  • لە پێنجوێن لەسەر گۆری شەهیدان نەمام چێنرا
  • شوێنەوارە مێژووییەکان بە گەنجان دەناسێندرێن
  • هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لە سلێمانییش بەڕێوەچوو
  • شەڕێکى قورس لە نێوان گەریلاکانى #پەکەکە و #سوپای_تورک لە لە باتیفا روویداو تا ئێستا زیانەکانى ئەو شەڕە نەزنراوە
  • لە کامپی باریکە نەورۆز پیرۆز کرا
  • لە هەڵبجە چالاکی ئەنجام درا لە بەرامبەر ئەو هەواڵەیی کە دوێنێ شەو سەبارەت بە رێبەر ئۆجەلان بڵاو کرایەوە
  • رێکخراوی ژیانەوەی گەنجان لە کەلار چالاکیان ئەنجام دا
  • ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی مارس لە بەردەقارەمان کۆتاییهات
  • لە کفری رێکخراوی ژیانەوەی گەنجان پەرتوکەکانی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە
  • لە شارەزوور فلێکسیان دژی توندووتیژی ژنان هەڵواسی

الأكثر قراءة

  • هەپەگە ڤیدیۆ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە شرنەخ بڵاوکردەوە

    هەپەگە ڤیدیۆ چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە شرنەخ بڵاوکردەوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • ٤٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەکەکەدا تێپەڕی

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • باخەکانی خانەقینیش ھاوشێوەی گۆیژە و تاسلوجە دەسوتێنرێن

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • کەجەکە: لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە گۆڕەپانەکان دەبین

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • نووسینگەى مافەکانی سەدە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گرتیگەی ئیمڕالی بڵاوکردەوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • کێشەی ژینگە سەرچاوەی قەیرانەکانی ئێرانە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • ژنانی گەنج لە شاری کەرکوک وێنەی رێبەر ئۆجەلانیان بلاو کردەووە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی رسوا کرا: لە دژی فاشیزم، خۆڕاگریی هاوبەش!

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار: بەرخودان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هەبەدەهە دامەزراندنی کۆمیتەى کوردستانی راگەیاند

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
Nûçe Ciwan

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.

زمان

  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی

لەگەڵمان بە

No Result
View All Result
  • سۆرانی
    • Kurmancî
    • Türkçe
    • عربي
    • Deutsch
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • بەیاننامە
  • چالاکی
  • چاند-هونەر
  • چاوپێکەوتن
  • شيکار
  • خوێندکار
  • ژنانی گەنج
  • گەنجانی جيهان
  • گەنجانی کوردستان
  • دۆسیەی تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.