پێنجوێن
لەبارەی فکر و ڕامانی ڕێبەر ئۆجالان و پوچەڵکردنەوەی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی لە ئیمرالییەوە، لە شارۆچکەی پێنجوێن سینەفیزیۆنێک پیشاندرا.
چالاکییەکە شەوی ڕابردوو لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە بەڕێوەچوو.
لە سینەفیزیۆنەکەدا ئەو ڕاستییە روونکرایەوە، کە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، نەک پەکەکەی لەناونەبرد، بەڵکو گەورەتری کرد.
سبەینێ ١٥ی شوبات، ٢٢مین ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردە